پێشمه‌رگه سپۆرت -
كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14 ته‌مووزی 2018 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی سانت بترس برج هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كانی به‌لجیكا و ئینگلته‌را بۆ به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی سێهه‌می 21 هه‌مین جامی جیهانی كه له ولاَتی ڕوسیا به‌ڕێوه ده‌چێت به یه‌ك ده‌گه‌ن .
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده دوا ئاماده‌كاریان بۆ ئه‌و یارییه ئه‌نجام داوه و ده‌یانه‌وێت پله‌ی سێهه‌می له نێو هانده‌رانیان كه ئاماده‌ی یارییه‌كه ده‌بن به‌ده‌ست بهێنن .
جامی جیهانی 2018 ی ولاَتی ڕوسیا به‌به‌شداری 32 هه‌ڵبژارده ده‌ستی پێكردوو دواجار هه‌ڵبژارده‌كانی فه‌ڕه‌نسا و كررواتیا گه‌یشتنه یاری كۆتایی جامه‌كه .