پێشمه‌رگه سپۆرت -
له مۆندیالی 2018 ی ولاَتی رِوسيا هه‌ڵبژارده عه‌ره‌بییه‌كان به ئاستێكی به‌رز نه‌بینران و ئه‌نجامی كاریگه‌ریان به‌ده‌ست نه‌هێنا .
له چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی ته‌واوكاری كۆمه‌ڵه‌كان و له یاریه‌كی به‌هێزدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كانی به‌لجیكا و تونس له‌سه‌ر یاریگه‌ی سپارتاك به یه‌ك گه‌یشتن ، له‌و یاریه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا توانی به ئه‌نجامی 5- 2 گۆڵ سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت و 3 خاڵی گرنگ به‌رێته‌وه .
له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا و له خوله‌كی 6 ئه‌دین هازارد گۆڵی یه‌كه‌می بۆ هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجییكا تۆمار كردوو هه‌روه‌ك له خوله‌كی 16 رومیلو لوكاكۆ دووه‌م گۆڵی بۆ به‌لجیكیه‌كان تۆمار كرد ، له خوله‌كی 18 یاریزانی تونسی دیلان برون گۆڵی یه‌كه‌می بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تونس كردوو هه‌روه‌ك له هه‌مان گێم و له خوله‌كی 3 ی كاتی زیاتكراو رومیلو لوكاكو گۆڵی سێهه‌می بۆ هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا تۆمار كرد .
ئه‌مه‌و له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكی گێمی دووه‌م یاری به به‌هێزی ده‌ستی پێكرده‌وه و له خوله‌كی 51 و به لێدانی په‌ناڵتی ئه‌دین هازارد گۆڵی چواره‌می به‌لجیكیه‌كانی تۆمار كردوو له خوله‌كی 90 میتشی باتشوایی گۆڵی پێنجه‌می تۆمار كرد .
داوجار و له خوله‌كی 93 و كۆتایی یاریه‌كه وهبی خزری دووه‌م گۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تونس كردوو ئه‌نجامی كۆتایش به 5-2 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا به كۆتاهات .