پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا به سه‌ركه‌وتن ده‌ستیان پێ كردوو توانیان په‌نه‌ما توشی شكست بكه‌ن .
له درێژه‌ی یاریه‌كانی جامی جیهانی ڕوسیا و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فیشت و كاتژمێر 6:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 18 / 6 / 2018 هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كانی به‌لجیكا و په‌نه‌ما به یه‌ك گه‌یشتن ، له‌و یاریه‌دا و له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ردوو تیپی هه‌ڵبژارده‌كان به ئاستێكی به‌رز بینران و گێمی یه‌كه‌میان به‌بێ گۆڵ به كۆتا هێنا .
ئه‌مه‌و له گێمی دووه‌م ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا توانی شێوازی یاریكردنی به شێوه‌ی هێرش بردن بگۆڕێت و پلانه‌كانی سه‌ركه‌وتوو بوو دوایی ئه‌وه‌ی له خوله‌كه‌كانی 47 و 69 و 75 توانیان سێ گۆڵ تۆمار بكه‌ن ، گۆڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا له ڕێگه‌ی یاریزانان ( درایز میرتینز و ڕۆمیلیۆ لوكاكۆ به دوو گۆڵ ) تۆمار كران و به‌و ئه‌نجامه‌ش یه‌كه‌م سێ خاڵیان كۆكرده‌وه .
وێنه‌كان : REUTERS