پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوابه‌دوای سزادانی ولاَتی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه زۆرێك له كۆمپانیا جیهانی و ئه‌مریكییه‌كان په‌یوه‌ندی بازرگانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵپه‌سارد ، یه‌كێك له و كۆمپانیایانه‌ش كۆمپانیایی نایك ه كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئێران‌دا هه‌بوو به‌لاَم گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و بڕیاریدا سه‌رجه‌م پێداویستییه وه‌رزشیه‌كانی خۆی له هه‌ڵبژارده‌كه وه‌ربگریته‌وه و لیان بسه‌نێته‌وه .
له‌مباره‌یه‌وه كارلوس كیروش-ی پورتوگالی و ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی توپی پێی ئێران ڕایگه‌یاند كه بڕیاره‌كه‌ی نایك له ڕووی كاته‌وه نه‌گونجاو بووه و بڕیاریَكی هه‌ڵه‌بووه جونكه یاریزانه‌كان ماوه‌یه‌كی زۆره به‌و كالانه‌وه یاریده‌كه‌ن و ڕاهاتوون له‌سه‌ر جۆری كاله‌كه ، ناكرێت ئیَستا به چه‌ند ڕۆژیَك بێش یارییه‌كانی مۆندیال گۆڕانكاری له كاله‌دابكه‌ین .