پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی سعودیه كه یه‌كێكه له هه‌ڵبژارده به‌شداره‌كانی مۆندیال هانده‌رێكی زۆر له سعودیه‌وه به‌ره‌و ولاَتی ڕوسیا و بۆ هاندانی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان به‌رێ كه‌وتوون بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش باڵوێزی سعودیه له ڕوسیا ڕێنمایی تایبه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت به‌و هانده‌رانه و له‌و ڕێنماییانه‌دا هاتووه كه هه‌ر هانده‌رێك له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به ولاَتی ڕوسیا ناوی خۆی و جێگه‌ی مانه‌وه‌ی له باڵوێزخانه تۆمار بكات هه‌روه‌ها باڵوێز خانه‌كه ڕێنمایی سعودیه‌كان ده‌كات كه هه‌موو كات پاسپۆرته‌كانیان به خۆیان بێت .
باڵوێزخانه‌ی ناوبراو له ڕێنماییه‌كی تردا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه دوور له توندوو تیژی و ڕه‌گه‌ز په‌رستی و جیاوازی ڕه‌نگ و ئاین و نه‌ته‌وه له ناوه‌وه‌ی یاریگه و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه هاندانێكی جوانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن و دوور بكه‌ونه‌وه له شوێنه زۆر قه‌ره‌باڵخه‌كان و تا دره‌نگانێكی شه‌و له ده‌ره‌وه نه‌مێنه‌وه هه‌روه‌ها ئامۆژگاری هانده‌ره سعودییه‌كان ده‌كات كه زیاده‌ڕۆی له خه‌رجییه‌كان یاندا نه‌كه‌ن و ڕێز له داب و نه‌ریتی ولاَتی له ئامێز گری مۆندیال بگرن و یاساكانی ئه‌م ولاَته نه‌شكێنن چونكه ڕوبه‌ڕوی یاسا ده‌بنه‌وه .