پێشمه‌رگه سپۆرت -
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی میسر بۆ شاری گرۆزنی له شیشان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له مۆندیالی 2018 ی ڕوسیا ڕه‌مه‌زان قادیرۆڤی سه‌رۆكی هه‌رێمی شیشان پێداگیر بوو له‌سه‌ر پێشوازی كردنی هه‌ڵبژارده‌كه به گشتی و مححه‌مه‌د سه‌لاَح به تایبه‌تی .
له په‌راوێزی یه‌كه‌یه‌كی ڕاهێنانی هه‌ڵبژارده‌كه‌دا قادیرۆڤ دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ سه‌لاَح هاتنه نێو یاریگه‌ی سه‌ره‌كی شاری گرۆزنی بۆ بینینی ئه‌م یاریزانه به ناو بانگه له‌لایه‌ن هاولاَتیانی شیشانه‌وه و ده‌ربڕینی خۆشی و شادی و پاڵپشتی خۆیان بۆ سه‌لاَح و هاوڕێكانی .