پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش بڕیاردانی ئه‌ندرێس ئینیستایی ئیسپانی و یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به كۆتایی هێنانی ژیانی وه‌رزشی له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له ئێستادا چوار یانه‌ی ئوستورالیی و یانه‌یه‌كی ژاپۆنی هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌م یاریزانه ده‌ده‌ن .
له‌م باره‌یه‌وه ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگه‌یاندووه كه فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئوستورالیا ڕێگه‌ی به چوار یانه‌ی ولاَته‌كه‌ی داوه كه گرێبه‌ستی گرانبه‌ها پێشكه‌شی ئینیستا بكه‌ن ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی بلاَویی كردۆته‌وه كه ئینیستا ئاره‌زوی چوون بۆ ولاَتی ئوستورالیا ده‌كات له‌بری په‌یوه‌ندی كردنی به یانه‌ی ڤیسڵ كوبی ژاپۆنی .