پێشمه‌رگه سپۆرت -
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی لوبنانیی یه‌وه نوسراوێكی لێبوردنی پێگه‌یشتووه كه تێیدا داوایی لێبوردنی له ئه‌نجام دانی یاریه دۆستانه‌كه‌ی مانگی ئایار كردووه ، له‌م باره‌یه‌وه عه‌بدول خالق مه‌سعود سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق به ڕۆژنامه‌ی مه‌لاعیبی ڕاگه‌یاندووه هۆكاری لێبوردنی فیدراسیۆنه‌كه‌ی تۆپی پێی لوبنان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باری دارایی و له بری یاریه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی لوبنان ، فیدراسیۆنه‌كه‌مان له‌به‌رنامه‌یدایه دوو یاری دۆستانه به‌رامبه‌ر كۆریایی باشور ، یه‌كه‌میان له سیئۆل ده‌بێت و ئه‌ویدیكه‌شیان تا ئێستا شوێن و كاته‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه .