پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوا یاری پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی له نێوان هه‌ردوو یانه‌كانی ڕه‌یانی قه‌ته‌ڕی و ته‌ڕه‌جی تونسی به‌ڕێوه چوو .
ئه‌نجام دانی ئه‌و یاریه بۆ ده‌ست خستنی نازناوی 36 هه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی بوو كه تێیداو دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام یانه‌ی ڕه‌یانی قه‌ته‌ڕی توانی بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت و نازناوی پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی به‌رێته‌وه .
هه‌روه‌ك پله‌ی دووه‌م بۆ یانه‌ی ته‌ڕه‌جی تونسی بوو پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش بۆ یانه‌كانی هیلالی سعودی و عه‌ره‌بی قه‌ته‌ڕی بوو .
پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی به‌به‌شداری 20 یانه له 12 ولاَتی عه‌ره‌بی ئه‌نجام دراو تیپی باله‌ی هه‌ردوو یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی خاوه‌ن نازناوی پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی عێراق و شوڕته‌ی به‌غدادی دووه‌م به‌شدار بوون .