پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌شت تیپی باله‌ی یانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی گه‌یشتنه قۆناغی هه‌شتی پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی و بڕیاره یاریه‌كانی ئه‌و قۆناغه له ڕۆژی هه‌ینی 23 / 2 به‌ڕێوه بچێت .
له یه‌كه‌م یاری ئه‌و قۆناغه‌دا تیپی باله‌ی هه‌ردوو یانه‌كانی ئه‌هلی به‌حرێنی و هیلالی سعودی به یه‌ك ده‌گه‌ن .
له دووه‌م یاری ڕه‌یانی قه‌ته‌ڕی و سیبی عه‌مان ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه و سێهه‌م یاریی ئه‌و قۆناغه‌ش له نێوان تیپی باله‌ی یانه‌كانی عه‌ره‌بی قه‌ته‌ڕی و ئه‌هلی بنغازی لیبیا به‌ڕێوه ده‌چێت و دواجاریش تیپی باله‌ی هه‌ردوو یانه‌كانی ته‌ڕه‌جی ڕیازی تونس و سویحلی لیبیا به یه‌ك ده‌گه‌ن .