پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی تۆپی پێی نێو ده‌وڵه‌تی ( فیفا ) بڕیاری داوه كه له مۆندیالی ساڵی 2018 دا كه 32 هه‌ڵبژارده له ولاَتی ڕوسیا كۆده‌بنه‌وه پلانێكی گرنگ جێ به جێ بكات كه ده‌بێته یارمه‌تیده‌ری ناوبژیوان .
ئه‌و بڕیاره‌ی فیفا به‌كارهێنانی كامێراكانه له یاریگه‌دا كه یاریه‌كان ده‌گوازنه‌وه و گه‌ر ناوبژیوان دوو دڵ بێت له بڕیارێكی ده‌توانێت به لێدانه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدۆیانه بڕیاری دروست بدات .
سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ڕۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیه كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه و ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی نوسیوه كه
ئینفانتینیۆیی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی نێو ده‌وڵه‌تی به گرنگی ده‌زانێت ئه‌و كاره بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و دواجار له ڕۆژی 22ی مانگی 1 / 2018 و له ولاَتی سویسرا بڕیاری كۆتایی له‌و باره‌وه ده‌درێت .