پێشمه‌رگه سپۆرت -
له هه‌فته‌ی 18ی یاریه‌كانی خولی پله یه‌كی ئیسپانی و له‌سه‌ر یاریگه‌ی كامپ ن‌و ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی میوانداری كرد له یانه‌ی لیفانتی ، له‌و یاریه‌دا یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه‌ی توانی به سێ گۆڵی بێ وه‌لاَم سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت .
له خولی 11ی گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا لیۆنیڵ میسی توانی گۆڵی یه‌كه‌م بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار بكات و هه‌روه‌ك له خولی 37 لویس سوارێز دووه‌م گۆڵی بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه تۆمار كرد و له خوله‌كی 93 دا و پێش كۆتاهاتنی یاریه‌كه باولینیۆی یاریزانی به‌رشه‌لۆنه سێهه‌م گۆڵی تۆمار كرد .
به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه توانی كۆی خاڵه‌كانی بۆ 48 خاڵ به‌رز بكاته‌وه و له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بمێنێته‌وه .
هه‌روه‌ك یانه‌ی ئه‌تڵه‌نتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی به 39 خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانه و ڤالێنسیاش پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی گرتووه به 37 خاڵ.