پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ئه‌وه‌ی هاریكینی ئینگلیزی و هێرش به‌ری یانه‌ی تۆتنهام توانی سێ گۆڵ و هاتریك تۆمار بكات له یاری نێوان یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ساوس هام تۆن له میانه‌ی یارلایه‌كانی گه‌ڕی 21 ی خولی پریمه‌ر لیگی ئینگلیزی.
هاریكین توانی به تۆماركردنی ئه‌و سێ گۆڵه كۆی گۆڵه‌كانی بكاته 18 گۆڵ و پێشه‌نگی گۆڵ كارانی خوله‌كه‌ی گرتووه و توانی له‌م ساڵدا كۆی گۆڵه‌كانی بگه‌یه‌نێته 56 گۆڵ و پێش لیۆنێل مییسی ئه‌رجه‌نتینی بكه‌وێت له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كه ئه‌و ئه‌مساڵ خاوه‌نی 54 گۆڵه ، هه‌ریه‌ك له كرستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ئه‌دینسۆن كاڤانی ، لیڤاندۆڤفسكی گۆڵه‌كانی ئه‌مساڵیان 53 گۆڵ بووه .