پێشمه‌رگه سپۆرت -
فۆتۆ : ئه‌رده‌لاَن محه‌مه‌د
یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدان لقی سلێمانی به هاوكاری نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان خه‌لاَتی ڕێزلێنانی به‌خشیه باری عامر یاریزانی تیپی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه .
كاتژمێر 3:00ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 12-11-2017 و له نێو هۆڵی نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی سلێمانی مه‌راسیمێكی ڕێزلێنان بۆ باری عامری پاڵه‌وانی عێراق له یاری یه‌ك باز ڕێك خرا .
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه به ئاماده‌بوونی هه‌رده ڕه‌ووف بارام لێپرسراوی نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق و جه‌مال عه‌لی سكرتێری نوێنه‌رایه‌تی و زانا قادر ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان و میوانێكی به‌رچاو به‌ڕێوه چوو ، سه‌ره‌تا به ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان مه‌راسیمه‌كه ده‌ستی پێكردوو و دواتر ئاراس محه‌مه‌د ئه‌ندام له یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی سلێمانی به وته‌یه‌ك به ناوی یه‌كێتیه‌كه‌یان پیرۆزبایی له كاكه باری عامر كرد كه مێژوویه‌كی پرشنگداری نوسیوه و بۆ هه‌تا هه‌تایه له په‌رتوكی مێژووی یاریه‌كه تۆمار ده‌كرێت كه له دوایی 32 ساڵ توانی ئه‌و ژماره پێوانه‌ییه بێنێته كوردستان و بیكاته ناوی خۆی .
پاشان دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌هادین سه‌رپه‌رشتیاری گشتی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسی لقی سلێمانی یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدان و نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كرد كه ئه‌و مه‌راسیمه‌یان بۆ كوڕه پاڵه‌وانه‌كه‌ی عێڕاق ڕێك خستووه و هیوای خواست به‌رده‌وام له پشتگیری وه‌رزش كاران و یاریزانانی یانه‌كان بن تا ئاستی یاریه‌كان به‌ره‌و پێشتر بچێت ئه‌وه‌ش به بوونی چه‌ندین چالاكی جۆراو جۆر‌و ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتی بۆیان .
باری عامری پاڵه‌وانیش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وه‌ك یاریزانێكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاریه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆ وه‌رزێكی نوێی چالاكییه‌كان و پاڵه‌وانێتیه‌كان ئاماده‌كاری ده‌كات تا بتوانێت ئه‌و ناوه بۆ خۆی بهێڵێته‌وه و ژماره‌ی باشتر بشكێنێت .
له كۆتایش به پێدانی قه‌ڵغانی ڕێزلێنان خه‌لاَتی یاریزان باری عامر كرا و له لایه‌ن ئاماده‌بووان دوباره پیرۆزبایی لێكرا .