پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی لوبنانی ڕایگه‌یاند كه 26 یانه له پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی ولاَتانی عه‌ره‌بی به‌شداره كه بڕیاره یاریه‌كانی لة بةروارى 7 تا 12 - 11 - 2017 له شاری به‌یروتی ولاَتی لوبنان به‌رده‌وام بێت .
ئه‌مه‌و له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وائل نوری به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رپه‌رشتیاری پاڵه‌وانێتیه‌كه ڕایگه‌یاند كه 18 یانه له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و 8 یانه له‌سه‌ر ئاستی كچان به‌شداره و یانه‌كانی كوڕانیش بریتین له ( سه‌دی قه‌ته‌ڕی و جیش و برایه‌تی له عێراق و مجه‌مه‌عی ڕیازی و سنجل له ولاَتی فه‌ڵه‌ستین و السیب له سه‌ڵته‌نه‌ی عه‌مان و المعادی و العاب دمنهور له ولاَتی میسر و ئه‌هلی و سه‌نعای ولاَتی یه‌مه‌ن و شه‌باب سودانی سودانی و به‌نادیری سۆماڵی و الخروب و الشباب الاربعا له جه‌زائیر و ئیتیحاد عه‌ین و عه‌وده‌ی مه‌غریبی و الجنوب تول و الفادی الاقدس و جه‌یشی لوبنانی ) .
له‌سه‌ر ئاستی كچانیش یانه‌كانی ( سه‌ناعه و غاز جنوب له عێراق و العنقودی تونسی و بودو ئه‌دوی ڕیازی له جه‌زائیر و زمالیك له میسر و الندوه القتامیه و هومنتمن بیروت و الادب والریازه شیما له ولاَتی لوبنان ) .