پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی داڵكورد بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی خۆیدا توانی بگاته خولی نایابی سوید و ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی گایس گۆتێنبێرگی برده‌وه .
یانه‌ی داڵكورد له نێو یاریگه و هانده‌ریدا توانی به یاریه‌كی به‌هێز و سه‌رنج ڕاكێش له یانه‌ی گایس گۆتێنبێرگی بباته‌وه و ئه‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌كه‌ی گه‌یانده خولی نایابی سویدی له پاش 29 جه‌وله‌ی یاریه‌كان .
تاكه گۆڵی یانه‌ی داڵكورد له لایه‌ن یاریزان ڕاوێژ لاوان و له گێمی دووه‌م تۆمار كرا و به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌كه به فه‌رمی بووه یه‌كێك له یانه‌كانی خولی نایابی سویدی له وه‌رزی داهاتوودا .