زیدان هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی كیلیان په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید نه‌كات
پێشمه‌رگه سپۆرت -
باوكی یاریزان مه‌بابی ڕایگه‌یاند كه كوڕه‌كه‌ی ئاماده‌بووه كه له ساڵی 2013 دا په‌یوه‌ندی بكات به یانه‌ی ڕیال مه‌دریده‌وه و به‌لاَم ئه‌و په‌یوه‌ندیه نه‌كرا .
ویلفری ڕایگه‌یاند كه كوڕه‌كه‌ی له‌و كاته‌ی ویستوێتی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بكات ته‌مه‌نی ته‌نیا 15 ساڵ بووه و ده‌توانرا به نرخێكی كه‌م بۆندی له‌گه‌ڵ بكرێت له چاو ئه‌و نرخه‌ی ئێستای كه به‌و شێوه‌یه به‌رز بۆته‌وه .
باوكی ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه كوڕه‌كه‌ی له ساڵی 2012 دا سه‌ردانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی كردووه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ به‌ستووه و ویستوشێتی زیدان ببینێت و سه‌ر سوڕمانی خۆشی نیشان داوه به‌و یانه شاهانه یه‌و كۆمه‌ڵگه وه‌رزشیه‌كه‌ی .
ویلفریدی باوكی كیلیان مه‌بابی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له‌و سه‌رده‌مه‌ی زیدان ڕاهێنه‌ری تیپی دووه‌می یانه‌ی شاهانه بووه كوڕه‌كه‌ی ویستی هه‌بوو بچێته یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه و دوایی ئه‌وه‌ی كه زیدان بووه یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ری كارلۆ ئه‌نچیلۆتی هه‌ر ئه‌و ڕێگر بوو ئه‌و یاریزانه بێته یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید .
یاریزان كیلیان مه‌پاپێی له ئێستادا به بڕی 180 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مۆناكۆیه و یه‌كێكه له یاریزانه دیاره‌كانی ئه‌و یانه‌یه .