ئینێستا په‌یوه‌ندییه‌كی له گواردیۆلاوه پێده‌گات
پێشمه‌رگه سپۆرت-
رۆژنامەی میترۆی بەریتانی بڵاویکردۆته‌وە كه گواردیۆلا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئینێستای ئه‌ستیێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئەنجامداوەو داوای لێکردووە پەیوەندی بەیانەی مانچستەر سیتیەوە بکات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئینێستای ته‌مه‌ن (33) ساڵی كاپتنی بلوگرانا هاوینی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت و ئیداره‌ی یانه‌كه‌شی داوایان لێكردووه بۆنده‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه، به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه رۆژنامه‌ی میترۆی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه گومانی ئه‌وه هه‌یه كه ئینێستا له‌لایه‌ن ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری نوێی به‌رشه‌لۆنه‌وه رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بێت بۆیه تائێستاش به نوێ كردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی ره‌زامه‌ند نه‌بووه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئینێستا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی به‌شداریی كردن له مۆندیالی (2018)ی روسیا له‌ده‌ست نه‌دات، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه‌وه ئه‌و به‌ڵێنه وه‌رنه‌گرێت پێده‌چێت به داواكه‌ی گواردیۆلا رازی بێت.