پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق به هاوكاری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له نێو هۆڵی شه‌هیدی ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌كه یارییه‌كانی قۆناغی سێهه‌م و دوا قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ وه‌رزی 2024 ده‌ست پێده‌كات .
بڕیاره له كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 22 ی نیسانی 2024 و به یاری نێوان هه‌ردوو تیمی باله‌ی یانه‌كانی غاز و به‌حری شاری به‌صره شریتی یارییه‌كانی ده‌ست پێكی دوا قۆناغ ببڕدرێت .
ئه‌مه‌و پاش ئه‌و یاریه و له كاتژمێر 6:00 ی ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ تیمی باله‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ولێر دێربی كوردستانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن و مه‌صافی شمیال-یش چاوه‌ڕوان ده‌بێت .
له ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 23 ی نیسانی 2024 دوو یاری دیكه به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیداو هه‌ولێر ڕوبه‌ڕوی به‌حری ده‌بێته‌وه و پاشان پێشمه‌رگه و مه‌صافی شیمال دووه‌م یاری دووه‌م ڕۆژ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و غاز جنوب - یش چاوه‌ڕوان ده‌بێت .
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه پێش ده‌ستپێكی یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی یانه‌ی غاز جنوب یه‌كه‌مه و هه‌ولێر و دووه‌م و پێشمه‌رگه له پله‌ی سێهه‌م دێت و هه‌رچی یانه‌كانی مه‌صافی شیمال و به‌حری یه له پله‌كانی چواره‌م و پێنجه‌من .