دوا زانیاری‌ له‌ باره‌ی‌ په‌یوه‌ندیكردنی‌ ده‌یڤز به‌ ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ ئاشكرا ده‌بێت



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ئەلفۆنسۆ دەیڤز، یاریزانی یانەی بایرن میونشنی بەرگریکاری کەنەدی، هەنگاوێک بۆ گواستنەوەی بۆ یانەی ڕیال مەدرید ماوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی فوتبۆڵ ئیسپانیا، ئەلفۆنسۆ دەیڤز داوای مووچەی 20 ملیۆن یۆرۆ دەکات، لەکاتێکدا ئیدارەی باڤاریا بەنیازی ئەوە نییە ساڵانە زیاتر لە 14 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەڵوێستی بایرن میونشن ناگۆڕێت، یانەکەش چاوەڕێی گوێگرتن لە وەڵامی دەیڤز دەکات بۆ ئەو ئۆفەرەی کە پێشکەشی کراوە سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بەر لە کۆتایی مانگی ئازار لانیکەم.

لە ئەگەری ڕەتکردنەوەی ئەو ئۆفەرە پێشکەشکراوەی دەیڤز، ئیدارەی بایرن میونشن هیچ بژاردەیەکی دیکەی نابێت جگە لەوەی گوێ لەو ئۆفەرانە بگرێت کە پێشکەشی ئەو دەکەن کە دەیانەوێت واژۆی ئەو یاریزانە بەدەستبهێنن.

ئیدارەی یانەی ڕیال مەدرید پێشبینی دەکات ئۆفەرەکان لە نێوان 50 ملیۆن یۆرۆدا بێت، ئیدارەی یانەی ڕیال مەدریدیش لای خۆیەوە دەیەوێت بڕی پێویست کەمبکاتەوە، بەتایبەتی کە گرێبەستەکەی دەیڤز لەگەڵ باڤاریەکان لە ساڵی 2025 کۆتایی دێت.

دەیڤز لە 184 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان یاری بۆ یانەی بایرن میونشن کردووە و 9 گۆڵی تۆمارکردووە و 28 گۆڵی دروست كردووه‌



PM:03:47:25/03/2024




ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌