پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له پاڵه‌وانێتی موایتایی یانه‌كانی عێراق كه له شاری به‌صره ی خواروی عێراق به‌ڕێوه چوو كاردانه‌وه‌كان بۆ ئه‌و ئه‌نجامه له گۆڕه‌پانی وه‌رزشی عێراق ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌خۆیه‌وه بینی و ڕاگه‌یاندنه بینرا و خوێندراوه‌كان كریاده سه‌ردێڕ و ناونیشانی هه‌واڵه‌كانیان .
ئه‌مه‌و به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی له یانه‌كه‌یان بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ئه‌نجامه ، ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 18 ی ئازاری 2024 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ی سكرتێر و وسام محه‌مه‌د و نه‌شمیل محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی له ، سیروان مینه ، ئه‌ندامی یه‌كێتی موایتایی عێراق و به‌رهه‌م محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری تیمی موایتایی یانه‌ی پێشمه‌رگه و به‌همه‌ن محه‌مه‌د ی یاریزانی پاڵه‌وانی عێراق كرد كه پێشمه‌رگه ئاسا میدالیای ئاڵتون و نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی و شاری سلێمانی گه‌ڕانده‌وه .
له‌و میواندارییه‌دا سه‌ره‌تا به‌ڕێز سیروان مینه وێڕایی پیرۆزبایی خۆی له یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ئه‌نجامه ستایشی یانه‌كه‌ی كرد كه گرنگی به یارییه جۆراو جۆره‌كان ده‌دات و له نێویاندا یاری موایتایی كه یارییه‌كی جه‌نگیی و به‌هێزه و هه‌وادارێكی به‌رچاوی له سه‌رانسه‌ری ولاَتدا هه‌یه .
هه‌روه‌ك داوای له یانه‌ی پێشمه‌رگه كرد كه به گرنگی زیاتره‌وه له یارییه‌كه بڕوانن و پاڵپشتی ته‌واویان بكه‌ن ئه‌وه‌ش له دوایی ئه‌وه‌ی یاریزانانی پێشمه‌رگه ئه‌نجامی كاریگه‌ریان له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی عێراق به‌ده‌ست هێنا .
پاشان حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسی ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی موایتایی عێراقی كرد كه خه‌مخۆرانه هه‌وڵ ده‌دات یارییه‌كه له شاری سلێمانی گه‌شه بكات و به‌ره‌و پێش بچێت و هه‌روه‌ك ، وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه دوپاتی كرده‌وه كه پاڵپشتی له ته‌واوی وه‌رزشكاران ده‌كه‌ن و له نێویاندا یاری موایتای یان له بیر نه‌كردووه كه یارییه‌كی به‌هێزه .
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه ، تیمی موایتایی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له دوا پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عێراق و له‌سه‌ر ئاستی تیم و تاك توانیان چه‌ندان ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنن و له به‌رچاوترینیان نازناوی ئاستی پێشكه‌وتوان بوو له‌سه‌ر ئاستی تاك كه تێیداو به‌همه‌ن محه‌مه‌د دوایی ئه‌نجام دانی پێنج یاری پڕ سه‌ركێشی توانی بێ شكست و به ئه‌نجامه‌كانی نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت .