‌خلێفی‌ جارێكی‌ تر مشتومڕ له‌سه‌ر داهاتووی‌ مباپێ دروست ده‌كات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان بەردەوام بوو لە وروژاندنی مشتومڕ لەسەر کیلیان مباپێ، ئەستێرەی تیپەکە و نزیکبوونەوەی ڕۆیشتنی لە کۆتایی وەرزی ئێستادا.

خلێفی دوای بردنەوەی لە یانەی ڕیال سۆسیداد و سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ڕایگەیاند، ناتوانم ڕۆیشتنی کیلیان مباپێ پشتڕاست بکەمەوە، چونکە هەمیشە یانەکە ئەو کەسەیە کە ئەو جۆرە بابەتانە ڕادەگەیەنێت.

لە بەرنامەی کەناڵی پڵەسدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر یانەکە لێدوانێک ڕانەگەیەنێت، ئەوە لەبەر ئەوەیە کە ئێمە نامانەوێت باسی هیچ شتێک بکەین، کیلیان لەگەڵ تیپەکەیە و گرێبەستی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام دڵنیایە کە ئێمە کار بۆ داهاتوو دەکەین، ئەمشەو بچووکترین پێکهاتەی سەرەکیمان هەبوو لە مێژووی بەشداریکردنمان لە چامپیۆنزلیگدا.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەمشەو یارییەکی نایابمان ئەنجامدا

ئەلخلێفی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: کیلیان هەر بە کیلیان دەمێنێتەوە، ئەو یاریزانە نایاب و یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان، بەڵام هەموو تیپەکە ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد و بەبێ تۆپ بە باشی جوڵەیان کرد.



PM:05:30:07/03/2024




ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌