پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له درێژه‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی موایتایی عێراق بۆ یاریزانانی پێشكه‌وتوان و له دوا جه‌وله‌ی ڕكابه‌رییه‌كانی كێشی 63 كغم ، به‌همه‌ن محه‌مه‌د ی یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی مشتهبه ئه‌حمه‌دی یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی به‌صره بۆوه ، له‌و یارییه‌دا ، كوڕه پاڵه‌وانه‌كه‌ی پێشمه‌رگه دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز و پڕ ڕكابه‌ری به ئه‌نجامی 2 جه‌وله له‌به‌رامبه‌ر یه‌ك جه‌وله بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنا و نازناوی عێراقی بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان گه‌ڕانده‌وه یانه‌كه‌ی ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و شاری سلێمانی .
به‌همه‌ن محه‌مه‌د له ماوه‌ی پیێنج ڕۆژی یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه پێنج یاری ئه‌نجام دا‌و یه‌ك له دوایی یه‌كی یارییه‌كانی به سه‌ركه‌وتن به كۆتا هێنا و بووه یه‌كێك له یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كانی ده‌ره‌وه .
جێگه‌ی باسه پاڵه‌وانێتی موایتای عێراق له ژێر چاودێری یه‌كێتی موایتایی له شاری به‌صره به‌ڕێوه چوو ، تێیداو تیمی پێشمه‌رگه توانیان چه‌ندین ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وت و نازناو به‌ده‌ست بهێنن و بونه جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانی میدیا بینرا و خوێندراوه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ده‌ره‌وه‌دا .