‌ڕیاڵ مەدرید ئەستێرەیەكی دەكاتە قۆربانی هاتنی دەیڤز



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ئەگەری گواستنەوەی ئەلفۆنسۆ دەیڤز دەستبەرداری تواناكانی فێرلاند مێندی دەبێت.

ڕۆژنامەی "AS”ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بیر لە فرۆشتنی فێرلاند مێندی یاریزانی فەرەنسی دەکاتەوە لە کاتی گواستنەوەی هاوینەدا، سەرەڕای ئەوەی لەم دواییانەدا درەوشاوەیی دەرکەوتووە.

بەڵام ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، هاتنی ئەلفۆنسۆ دەیڤزی کەنەدی، یاریزانی بایرن میونشن، ڕەنگە مێندی لە دەرەوەی یانەی ڕیال مەدرید بەجێبهێڵێت.

ڕۆژنامەکە باس لەوەش دەكات كە سەرەڕای ئاستە بەرزەکەی مێندی، کە ستافی تەکنیکی زۆر ڕازی کردووە، بەڵام دەنگ هەیە لەناو دەستەی بەڕێوەبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید باس لە پێویستی فرۆشتنی ئەو ئەستێرە فەرەنسییە لە هاویندا دەکەن بۆ ئەوەی لە ڕووی داراییەوە سوود لە فرۆشتنەکەی وەربگرن.



PM:04:34:01/03/2024




ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌