پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی موایتای عێراق به هاوكاری لقی یه‌كێتیه‌كه‌ی له شاری به‌صره‌ی خواروی عێراق پاڵه‌وانێتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی ده‌ست پیێكرد .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ، تیمی موایتایی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ڕاهێنه‌ری به‌رهه‌م محه‌مه‌د و یاریده‌ده‌رانی و به به‌شداری چوار له یاریزانه پاڵه‌وانه‌كانی به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ده‌كه‌ن .
سه‌باره‌ت به به‌شداریان له یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ، به‌رهه‌م محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری تیمه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، سالاَنه یه‌كێتی موایتایی عێراق پالاَوتن بۆ یاریزانانی عێراق له سه‌رجه‌م یانه و هۆڵه‌كان ڕێك ده‌خات تا باشترینه‌كانی دیاری بكات بۆ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێكرد كه له‌م ساڵدا و له شاری به‌صره و له نێو هۆڵی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی پالاَوتن ئه‌نجام ده‌درێت و یارییه‌كانی له به‌رواری 27 ی شوبات بۆ 3 ی مانگی ئازاری 2024 ده‌خایه‌نێت .
دواجار به‌رهه‌م ووتی كه تیمه‌كه‌ی پێشمه‌رگه به چه‌ندین یاریزانی ئاست به‌رزه‌وه به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كردووه و ده‌یانه‌وێت ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن تا نوێنه‌ریان له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دا هه‌بێت .