پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری دهۆك و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی دهۆك ، له جه‌وله‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كانی خولی لاوانی پیشه‌گه‌رانی عێراق ، تیمی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بوونه میوانی لاوانی یانه‌ی دهۆك .
له‌و یارییه‌دا كه كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 25 ی شوباتی 2024 به‌ڕێوه چوو ، تێیداو له سه‌ره‌تاوه لاوه پێشمه‌رگه‌كان به گڕوتینێكی گه‌رمه‌وه له‌سه‌ر چیمه‌نی یاریگه‌كه‌دا بینران و توانیان هێرش له دوایی هێرش ئه‌نجام بده‌ن تا سێ خاڵی گرنگی جه‌وله‌ی یه‌كه‌م و ده‌ست پێكی خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنن و له درێژه‌ی ئه‌و پلانه‌شیان و له خوله‌كی 15 ی چاره‌كی یه‌كه‌می یارییه‌كه یاریزان ، ئه‌یهاب ئیبراهیم توانی گۆڵی یه‌كه‌م و بردنه‌وه بۆ تیمه‌كه‌ی پێشمه‌رگه تۆمار بكات و تا كۆتا ساته‌كانی یاریه‌كه‌ش ئه‌نجام به‌و گۆڵه له‌به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه‌كان مایه‌وه و یه‌كه‌م سێ خاڵی گرنگی جه‌وله‌ی یه‌كه‌م یان به‌ده‌ست هێنا .
خولی لاوانی پیشه‌گه‌رانی عێراق به‌شداری 31 یانه به‌ڕێوه ده‌چێت و یانه‌كانی دابه‌شی سه‌ر چوار كۆمه‌ڵه‌ی جیاواز كراون ، ئه‌مه‌و تیمی لاوانی پێشمه‌رگه له كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌م و له‌به‌رامبه‌ر لاوانی یانه‌كانی ( هه‌ولێر ، نه‌ورۆز ، دهۆك ، زاخۆ ، غاز شیمال و شه‌رگات ) یاری ده‌كات .