‌ڤینیسیۆس گاڵتە بە ناوبژیوانی یارییەکەی جیرۆنا دەکات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید، گاڵتەی بە خاڤیێر ئیگلیسیاس ڤیلانۆڤا ناوبژیوانی یارییەکەی تیپەکەی بەرامبەر جیرۆنا کرد.

لە یارییەکە لە خولەکی ٣٧دا ڤینیسیۆس کارتی زەردی وەرگرت، ئەمەش بەهۆی ناڕەزایەتییەکەی بەرامبەر ناوبژیوان.

ڤینیسیۆس لە سەر هێڵی ئاوت کەوتە سەر زەوی و یەکێک لە یاریزانەکانی جیرۆنا بە ئەنقەست تۆپەکەی بە بەهێزی‌ لێدا.

دواتر ڤینیسیۆس سکاڵای لە ناوبژیوانی یارییەکە تۆمارکرد و ئەویش ڕەتیکردەوە سەرپێچییەک لە بەرژەوەندی خۆیدا هەژمار بکات و کارتی زەردەکەی بە ئەستێرە بەرازیلییەکە بەخشی.

دوای یارییەکە، ڤینیسیۆس دووبارە تویتێکی بڵاوکردەوە و ڕوونکردنەوەی ڕووداوەکەی کرد، هەروەها ئاماژەی بە ئەکاونتی لالیگا کرد، لەگەڵ ئیمۆجییەکی پێکەنیناوی.


PM:03:27:26/04/2023




ئه‌م بابه‌ته 856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌