پێشمهرگه سپۆرت -
زەینەدین زیدانی فەڕەنسی وڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید بابەتی گرێبەستكردن لەگەڵ تیاگۆ ئەلكانتارای ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی بایرن میونخ یەكلایی دەكاتەوە .
لە ماوەی ڕابردوودا بەشێك لە سەرچاوەكان باسیان لەوەكردبوو كە یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە واژووبكات كە بایرن میونخ نرخەكەی بە 30 بۆ 35 ملیۆن یۆرۆ دیاری كردووە .
پێگەی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاشكرای كردووە كە زیدان بە هیچ جۆرێك گرنگی بە گواستنەوەی تیاگۆ نادات و لە پلانەكانیدا نییە .