پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه داهاتووی گریزمانی فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه .
له ماوه‌ی ڕابردوودا زۆرێك له سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌كردووه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌كو پێویست نه‌یتوانیه‌وه ئاستی به‌رز له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه نیشان بدات به ئه‌ه‌گرێكی زۆر له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه گریزمان یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت.
له باره‌ی داهاتووی گریزمانه‌وه ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به هیچ جۆرێك ئاماده نیه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ئه‌و ئه‌ستێره فه‌ڕه‌نسییه بێت و بۆ وه‌رزی داهاتوو پشت به تواناكانی ده‌به‌ستێت .