پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد له‌گه‌ڵ ئه‌لڤارۆ فێرناندزی به‌رگریكاری لاوی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید گه‌یشتنه ڕێكه‌وتن و له گواستنه‌وه‌كانی هاوینه‌دا ڕوو ده‌كاته یانه‌ی شه‌یتانه سوره‌كان .
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ڕیتانی له ڕۆژنامه‌ی ئاسه‌وه ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد له‌گه‌ڵ ئه‌لڤارۆ فێرناندزی به‌رگریكاری لاوی ڕیاڵ مه‌درید گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتنی كۆتایی وسه‌ره‌تا ده‌چێته تیمی لاوانی یانه‌كه تا ئه‌وه‌ی سۆڵشایه‌ر ڕه‌نگه هه‌ر بۆ وه‌رزی داهاتوو بانگهێشتی تیمی یه‌كه‌میشی بكات و گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی چواره وه‌رزه .
ئه‌لڤارۆ فێرناندز هاوینی 2017 له یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ لاكه‌رۆنیاوه ڕویكرده ڕیاڵ مه‌درید وگرێبه‌سته‌كه‌شی له 30ی مانگی شه‌ش كۆتاییهات له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه .