به‌رشه‌لۆنه‌ گرێبه‌سێكی‌ یه‌كلایی كرده‌وه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ ساوپالۆ گه‌یشتۆته‌ ڕێكه‌وتن بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ گۆستاڤۆ مایای به‌ڕازیلی‌ و‌ ئه‌ستێره‌ و هێرشبه‌ری‌ یانه‌ی‌ ئه‌و یانه‌ به‌ڕازیلییه‌ .

ڕۆژنامه‌ی‌ سپۆرتی‌ كه‌ته‌لۆنی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ كه‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ ساوپاولۆ گه‌یشتۆته‌ ڕێكه‌وتنی‌ كۆتایی و له‌ م هه‌فته‌یه‌دا یه‌ك ملیۆن یۆرۆی‌ لێ وه‌رده‌گرێت بۆ كۆتایی هێنان به‌ گواستنه‌وه‌ی‌ گۆستاڤۆی‌ 19 ساڵ و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت ئه‌م چوارشه‌ممه‌یه یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌‌ سێ ملیۆن و نیوی‌ تر بداته‌ یانه‌ به‌ڕازیلییه‌كه‌ بۆ ته‌واوكردنی‌ گرێبه‌سته‌كه‌.

به‌مه‌ش یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر هه‌ریه‌كه‌ له‌ یانه‌كانی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ولیڤه‌رپوڵ گرنگییه‌كی‌ زۆریان به‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ده‌دا.



AM:11:07:12/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 4839 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌