پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی له گرێبه‌ستێكی ئاڵوگۆڕكاریدا تواناكانی ئارسه‌ر میلۆی به‌ڕازیلی به ده‌ستهێنا ، له ئێستادا یانه‌ی یۆڤانتۆس پلان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ڕه‌نسی داده‌نێت .
دۆخی گریزمان له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه زۆر باش نییه وله كۆتا یاریشدا به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كیكی سیتینی ڕاهێنه‌ر ته‌نها چوار خوله‌كی كۆتایی به‌شداری به‌و یاریزانه كرد .
پیگه‌ی كاڵچیۆ میركاتۆی ئیتاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه به‌رپرسانی یۆڤانتۆس ده‌یانه‌وێت سود له‌م دۆخه خراپه‌ی گریزمان وه‌ربگرن و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژوو بكه‌ن .
ئهوپیگهیه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه یۆڤانتۆس ئاماده‌یه دۆگلاس كۆستا ورابیۆت و بڕێك پاره بداته به‌رشه‌لۆنه له پێناو گواستنه‌وه‌ی گریزمان .