‌ئێزگەی ئۆنداسیرۆ دوا زانیاری لەسەر پێکانەکەی مێسی ئاشکرا دەکات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

ئێزگەی ئۆندا سیرۆی ئیسپانی دوا زانیاری لەسەر پێکانەکەی مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات.

دوێنێ مێسی بەشداری ڕاهێنانەکانی یانەکەی نەکرد و ڕادیۆی کەتەلۆنیا ئاشکرای کردکە مێسی توشی پێکانی ماسولکەیی بووەو ناتوانێت لە یارییەکەی مایۆرکا یاری بکات.

لەو بارەیەوە ئێزگەی ئۆندا سیرۆ دوا زانیاری ئاشکرا دەکات و دەڵێت پێکانی مێسی هیچ مەترسیدار نییە و ئەو یاریزانە بە ڕێژەیەکی زۆر بەشداری ڕاهێنانەکانی ڕۆژی هەینی دەکات و ئامادەی یارییەکەی مایۆرکا دەبێت . 


PM:09:24:04/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 1895 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌