پێشمهرگه سپۆرت -
ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە بۆ یەكمجار و پاش سێ مانگ بە ئامادەبونی یاریزانەكان وكیكی سیتینی ڕاهێنەری یانەكە مەشق وڕاهێنانە بە كۆمەڵەكانیان ئەنجامدا .
بە پێی یاساكانی حكومەتی ئیسپانیا هەفتەی پێشوو یانەی بەرشەلۆنە بە شێوەی كۆمەڵ كۆمەڵی بچوك ڕاهێنانەكانی ئەنجامدا ، بەڵام ئەمڕۆ یانە كەتەلۆنییەكە بە بەشداری 23 یاریزان راهێنانی ئەنجامدا .
ڕۆژنامەی ئاس هەواڵێكی خۆشی داوەتە هاندەرانی بەرشەلۆنە بە ئامادەبون سامیۆل ئۆمتیتی فەڕەنسی و بەرگریكاری یانەكە لە تەواوی ڕاهێنانەكانی ئەمڕۆدا.
ئۆمتیتی پێش سێ هەفتە ولە ڕاهێنانە تاكییەكاندا دووچاری پێكان هات .