هەواڵێكی‌ خۆش دەدرێتە زیدان



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

شارەزایەكی‌ چارەسەری‌ سروشتی‌ هەڵبژاردەی‌ بەلجیكا سەبارەت بە دۆخی‌ ئیدین هازارد هەواڵێكی‌ خۆش دەداتە زیدان و هاندەرانی‌ ڕیاڵ مەدرید . 

هازارد لە مانگی‌ دووی‌ ڕابردوو دووچاری‌ پێكانێكی‌ قورس هات و لە ئەمریكا نەشتەرگەری‌ بۆ ئەنجامدرا و سەرەتا وا ڕاگەیاندرا كە تا كۆتایی وەرزی‌ ئەمساڵ دوور دەكەوێتەوە و ناتوانێت هیچ یارییەك ئەنجام بداتەوە لەم  وەرزەدا .

پێگەی‌ دیفینسا سێنتراڵی‌ ئیسپانی‌ ئاماژەی‌ بەوەكردووە كە لیفن میسكالكی‌ شارەزای‌ چارەسەری‌ سروشتی‌ هەڵبژاردەی‌ بەلجیكا دڵنیایی داوەتە زیدانی‌ ڕاهێنەری‌ یانەكە كە دۆخی‌ هازارد زۆر باشە وهیچ جۆرە پێكانێكی‌ لەسەرنەماوەو زۆر بەباشی‌ دەتوانێت هەر لەگەڵ دەستپێكردنەوەی‌ یارییەكانی‌ خولی‌ ئیسپانی‌ لە مانگی‌ شەشدا پشتی‌ پێ ببەستێت .

 لە ماوەی‌ ڕابردوو زیدانی‌ ڕاهێنەری‌ یانەی‌ شاهانە ڕایگەیاند بوو كە پشتی‌ بە هەریەكە لە هازارد و بنزیمە قایمە بۆ بردنەوەی‌ خولی‌ ئیسپانی‌ ئەم وەرزە . 



PM:09:40:01/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 2973 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌