‌زیدان پشتی‌ بە دوو یاریزان بەستووە بۆ بردنەوەی‌ خولی‌ ئیسپانی‌



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

زەینەدین زیدانی‌ ڕاهێنەری‌ یانەی‌ ڕیاڵ مەدرید پشتی‌.بە هەریەكە لە هازارد و بنزیمە قایمە بۆ بردنەوەی‌ خولی‌ ئیسپانی‌.

پێگەی‌ دیفنسا سێنتراڵ لە هەواڵێكی تایبەتدا ئاماژە بەوە دەكات، زیدانی ڕاهێنەر متمانەی بە هەریەكە لە كەریم بێنزیمەی فەرەنسی و ئیدین هازاردی بەلجیكی هەیە پاش دەستپێكردنەوەی یارییەكان سەركردایەتی یانەكەیان بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگا بكەن.

سەرچاوەكە ئەوەی خستۆتە ڕوو، سەرەڕای ئەوەی چەند هەفتەیە پێش وەستانی یارییەكان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاستی كەریم بێنزیمە دابەزیووە، بەڵام ئەو ڕاهێنەرە فەرەنسییە متمانەی بێنزیمە هەیە بتوانێت باشترین ئاست پێشكەش بكات، بەتایبەتی كە سەرەتایی وەرزە توانیبووی بە باشی دەربكەوێت و تا ئێستاش 19 گۆڵی تۆمار كردووە.

پێگەكە باس لەوەش دەكات، زیدان بە گەڕانەوەی هازارد بۆ مەشقەكان زۆر دڵخۆشەوە و ئامادەیی یاریزانەكە بۆ یاركردنی وای لەو ڕاهێنەرە كردووە متمانەی پێی هەبێت هاوكاری تەواوی یانەكەی لە هێڵی هێرشبردن بكات و هاوشانی كەریم بێنزیمە بتوانن یارییەكان ببەنە و نازناوی خولەكەش مسۆگەر بكەن.


PM:10:14:31/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 2336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌