پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی پاریس سانجێرمان بەمەرج ئامادەیە گرێبەستی ماورۆ ئیكاردی بكاتە هەمیشەیی.
لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژەی بەوەكردووە كە لیۆناردۆ ئاراگۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمان دەستی كردووە بە گفتووگۆكانی لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان تا ئەوەی لەگەڵیان بگاتە ڕێكەوتن و بە یەكجاری تواناكانی ئیكاردی بە دەستبهێنن .
ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەكات كە لیۆناردۆ نایەوێت زیاتر لە 20 ملیۆن یۆرۆ خەرج بكات لە گواستنەوەی هەمیشەی ئیكاردی و ئامادە نییە 50 ملیۆن یۆرۆی تر بداتە یانە ئیتاڵییەكە .
ئیكاردی هاوینی ڕابردوو بەخواستن لە ئینتەرمیلانەوە ڕویكردە یانەی پاریس سانجێرمان و لەگەڵ ئەو یانە بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوت .