بایرن میونخ داوایەكی‌ سەیر لە بەرشەلۆنە دەكات سەبارەت بە كۆتینۆ



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی‌ بایرن میونخی‌ ئەڵمانی‌ سەبارەت بە گرێبەستەكەی‌ كۆتینۆی‌ بەڕازیلی‌ داوایەكی‌ سەیر لە یانەی‌ بەرشەلۆنە دەكات .

گرێبەستی‌ خواستنی‌ كۆتینۆ لە كۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی‌ بایرن میونخ كۆتایی دێت و یانە باڤارییەكەش نایەوێت بە یەكجاری‌ ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ڕیزەكانی‌ .

ڕۆژنامەی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی‌ كەتەلۆنی‌ ئاماژەی‌ بەوەكردوو كە یانەی‌ بایرن میونخ داوای‌ لە یانەی‌ بەرشەلۆنە كردووە كە تا دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ خولی‌ یانە پاڵەوانەكانی‌ ئەم وەرزە گرێبەستەكەی‌ كۆتینۆ درێژ بكەنەوە كە گرێبەستی‌ خواستنەكەی‌  لە 30 مانگی‌ شەش كۆتایی دێت . 

ڕۆژنامەكە دەشڵێت بەرپرسانی‌ یانە ئەڵمانییەكە دەیانەوێت سود لە تواناكانی‌ كۆتینۆ وەربگرن بۆ خولی‌ یانە پاڵەوانەكان و داوایان لە بەرشەلۆنە كردووە كە ڕێگەیان بدەن گرێبەستی‌ خواستنەكەی‌ تا كۆتایی مانگی‌ هەشت نوێ بكەنەوە.
 


PM:09:26:18/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 3860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌