پێشمهرگه سپۆرت -
یەكێتی یانەكانی ئیسپانیا لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی وڵاتەكەیان ڕێككەوتون كە یاریەكانی خولی ئیسپانی زووتر دەستپێبكاتەوە .
لە ماوەی ڕابردوو یەكێتی یانەكانی ئیسپانیا لەگەڵ تۆپی پێی وڵاتەكەی ڕێككەوتبوو كە لە 12ی مانگی حەوت یارییەكانی ئەم وەرزە دەستپێبكاتەوە .
بەڵام لە نوێترین زانیاریدا ڕۆژنامەی مۆندۆ ئاشكرای كردووە كە یەكێتی یانەكانی خولی پلەیەك و پلە دووی ئیسپانیا لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا گەیشتونەتە ڕێكەوتن كە یارییەكانی خولەكە لە یەكی مانگی حەوت دەستپێبكاتەوە واتە 12 ڕۆژ پێش خراوە .
مۆندۆ لە درێژەی هەواڵەكەیدا ئەوەشی باسكردووە كە یارییەكان لە هەر 72 سەعات جارێك بەڕێوەدەچێت و لە ناوچە گەرمەكان لە كاتژمێر نۆی شەو و لە ناوچە ساردەكان كاتژمێر 12ی شەو بەكاتی هەرێمی كوردستان .