‌وادەی دەستپێكردنەوەی خولی ئینگلیزی ئاشكرا بوو



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

خولی نایابی ئینگلیزی لە لایەن حكومەتی وڵاتەكەوە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵكرا تا لە سەرەتای مانگی داهاتوو چالاكیەكانیان دەستپێبكەنەوە.

رۆژنامەی ئێكس پرێسی بەریتانی ئاشكرایدەكات كە حكومەتی ئینگلتەرا رازی بوونی بە دەستپێكدرنەوەی خولی نایابی ئینگیزی نیشانداوە بەبێ‌ ئامادەبوونی هاندەران لە سەرەتای مانگی داهاتوو واتە 1ی شەش كە دووبارە كێبركێكانی ئەو خولە بەرێوەبچن لە پێناو دیاریكردنی پاڵەوانی وەرز، كە بە رێژەیەكی زۆر بۆ لیڤەرپوڵ یەكلابۆتەوە.

پەراوی پلانەكانی دەستكردنەوە بە چالاكیە وەرزشیەكان و بە تایبەت تۆپی پێ لە 50 پەرە پێكدێت تا بە تەواوی چالاكیە وەرزشیەكان تێكەڵ بە خەڵك بێتەوە و ژیانی وەرزشی ئاسایی ببێتەوە.

جێگەی ئاماژەیە لیڤەرپوڵ 82 خاڵی كۆكردۆتەوە تەنها شەش خاڵی تر دەیكاتە پاڵەوان


PM:08:23:12/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 1990 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌