پێشمهرگه سپۆرت -
كیا جۆرابشیانی بەڕێوەبەری كارەكانی كۆتینۆی بەڕازیلی و ئەستێری یانەی بەرشەلۆنە باس لە داهاتووی ئەو ئەستێرە بەڕازیلیە دەكات .
كۆتینۆ ئارەزووی گەڕانەوە دەكات بۆ لیڤەرپوڵ ویانە ئینگلیزییەكەش ڕەتیدەكاتەوە دووبارە بیگەڕێنێتەوە و یانەكانی نیوكاسڵ و چێڵسی و مان یونایتدیش گرنگییەكی زۆر بە تواناكانی دەدەن.
لە میانەی لێدوانێكیدا بۆ ئێزگەی تۆڵك سپۆرتی بەڕیتانی كیا جۆرابشیانی بەڕێوەبەری كۆتینۆ یانەكانی ئینگلتەرا شۆك دەكات و دەڵێت: بە هیچ جۆرێك كۆتینۆ ڕووناكاتە خولی ئینگلیزی و نایەوێت لە یانەیەك یاری بكات كە دژی یانەی لیڤەرپوڵ بێت.
بریكارەكەی كۆتینۆ دەڵێت: كۆتینۆ پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ یانە و هاندەرەكانی هەیە و كاتێكی زێڕینی لەو یانەیە بەڕێكردووە .