پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتن بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ دانی ڕۆدریگێزی ئیسپانی ئه‌ستێره‌ی تازه‌پێگه‌یشتووی یانه‌ی ڕیاڵ سۆسیداد .
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رشه‌لۆنه چاودێری دانی ڕۆدریگێزی 14 ساڵ ده‌كات و دواجار گه‌یشته ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیاڵ سۆسیداد بۆ گواستنه‌وه‌ی .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه یانه‌ی پاریس سانجێرمان گرنگییه‌كی زۆری به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ده‌دا ، به‌ڵام به‌رشه‌لۆنه توانی به‌سه‌ریدا سه‌ربكه‌وێت.
دانی ڕۆدریگێز له هێڵی ناوه‌ند یاری ده‌كات وچاوه‌ڕێی داهاتوویه‌كی گه‌شی لێ ده‌كرێت .