پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی وەڵامی یانەی ریاڵ مەدرید دەداتەوە لە بارەی فرۆشتنی مانی ومحەمەد سەڵاوە .
ماوەیەكە ڕۆژنامەكانی ئەوروپا بە گرنگییەوە باس لە ئارەزووی زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید دەكەن بۆ گواستنەوەی سادیۆ مانی سەنیگالی یاخود محەمەد سەڵاح .
ڕۆژنامەی میرەر وپێگەی زەئەتلەیكی ئینگلیزی جەختدەكەنەوە كە بەرپرسانی لیڤەرپوڵ بە هیچ جۆرێك نیازی دەستبەرداربونیان لەو دوو ئەستێرەیەی تیپەكەیان نییە و ئامادە نین بە هیچ نرخێك دەستبەرداریان بن .
جێگەی ئاماژەیە مانی وسەڵاح بە دوو ئەستێرەی یەكەمی پێكهاتەكەی یۆرگن كلوپ دادەنرێن.