پێشمهرگه سپۆرت -
سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی و كاپتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید باشترین گۆڵ لە ژیانی وەرزشی خۆیدا ئاشكرا دەكات .
سێرجۆ رامۆس لە لێدوانێكیدا بۆ پێگەی فەرمی یانەكەی لە تویتەر وتی : ئەو گۆڵەی لە ئەتلەتیكۆ مەدرید تۆماركرد لە خولەكەكانی یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای ساڵی 2014 كە گۆڵی یەكسانی بوو جوانترین و باشترین گۆڵە لە ژیانی وەرزشی خۆمدا.
جێگەی ئاماژەیە دواتر یارییەكە 4-1 لە بەرژەوەندی ریاڵ مەدرید كۆتاییهات و پاش 12 ساڵ دابڕان لە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكان بە بردنەوەی شاد بونەوە.