پێشمهرگه سپۆرت -
پێگەیەكی ئیسپانی جەختدەكاتەوە كە ئیرلینگ هالاندی نەرویجی وئەستێرەی یانەی بروسیادۆرتمۆند داهاتووی خۆی دیاری كردووە و ڕوودەكاتە یانەی ریاڵ مەدرید .
لەو بارەیەوە پێگەی ئەی بی سی مەدریدی ئیسپانی ئاماژەی بەوەكردووە كە یانەی ریاڵ مەدرید زۆر بە جدی هەوڵی گواستنەوەی هالاندی نەرویجی دەدات لە گواستنەوەكانی هاوینەدا .
ئەو پێگەیە باس لەوەش دەكات كە هالاندی ئەستێرەی دۆرتمۆند بە بەرپرسانی یانەكەی راگەیاندووە كە ئارەزووی یاریكردن دەكات بۆ یانەی شاهانە .
ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە لە ماوەی ڕابردوودا مینۆ ڕایۆلای بریكاری ئەو یاریزانە ڕایگەیاندبوو لە هاویندا هالاند یانەی بروسیادۆرتمۆند جێناهێڵێت .