بەرشەلۆنە لەگەڵ بریكاری ئەستێرەیەكی گەورە گەیشتە رێكەوتن



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ بریكارەكەی لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان گەیشتۆتە رێكەوتن و تەنها ڕەزامەندی ئینتەرمیلان ماوە . 

لەو بارەیەوە رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی لە هەوڵێكی گرنگدا ئاماژەی بەوە كردووە كە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە لە دڵنیایی لەسەر وردەكاری گرێبەستی لاوتارۆ مارتینێز لەگەڵ بریكاری ئەو یاریزانە گەیشتونەتە رێكەوتنی كۆتایی.

تۆتۆ سپۆرت لە كۆتایشدا باسە ئەوەی كردووە كە تەنها ڕەزامەندی یانەی ئینتەرمیلان ماوە كە دەیەوێت لە فرۆشتنی لاوتارۆدا 111 ملیۆن یۆرۆی دەسبكەوێت .



PM:03:06:25/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 4089 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌