پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی هەوڵی گرێبەستكردن دەدات لەگەڵ تیرشتیگنی گۆڵپارێزی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی .
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاماژەی بەوەكردووە بەرپرسانی بایرن میونخ دەیانەوێت سود لەو دۆخەی ئێستای ئەو گۆڵپارێزە ئەڵمانییە وەربگرن لەگەڵ یانەكەیدا كە تا ئێستا گفتووگۆنی یانە كەتەلۆنییەكە شكستی هێناوە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی .
سپۆرت باس لەوەش دەكات كە یانە باڤارییەكە دەیەوێت سود لەو دۆخە وەربگرێت و لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا بیگوازێتەوە یاریگای ئالیانز ئەرینا.
ئەم گرێبەستە بۆ بایرن میونخ هەروا ئاسان نییە بەو پێیەی كە شتیگن بە یەكێك لە یاریزانە هەرە كاریگەرەكانی یانەی بەرشەلۆنە هەژمار دەكرێت .