مینۆ ڕایۆلا لە گواستنەوەكانی‌ هاوینە دەبێتە خێر و بەرەكەت بۆ ریاڵ مەدرید



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

مینۆ رایۆلای‌ بریكاری‌ بەشێك لە ئەستێرە گەورەكانی‌ تۆپی‌ پێ لە گواستنەوەكانی‌ هاوینەدا دەبێتە خێر و بەرەكەت بۆ ریاڵ مەردید .

لە ماوەی‌ رابردوودا لە لێدوانێكیدا رایۆلا ئاشكرای‌ كرد بوو كە لە گواستنەوەكانی‌ هاوینەدا ئاسانكاری‌ بۆ گرێبەستێكی‌ گەورەی‌ یانەی‌ ریاڵ مەدرید دەكات بەو پێیەی‌ پەیوەندییەكی‌ باشی‌ لەگەڵ بەرپرسانی‌ یانەی‌ شاهانە هەیە .

لای‌ خۆشییەوە رۆژنامە دەیلی‌ مەیل ئاماژەی‌ بەوەكردووە كە لەم پێنج یاریزانە رایۆلا ئاسانكاری‌ بۆ یانەی‌ ریاڵ مەدرید دەكات كە گرێبەست لەگەڵ یەكێكان ئەنجام بدەن .

یاریزانەكان بریتین لە پۆگبای‌ ئەستێرەی‌ هێڵی‌ ناوەندی‌ مان یونایتد و دۆناڕۆمای‌ گۆڵچی‌ میلان و ئیرلینگ هالاندی‌ هێرشبەری‌ دۆرتمۆند و دۆلین مالینی‌ ئەستێرەی‌ لاوی‌ ئایندهۆڤن و ماركۆ ڤیراتی‌ ئەستێرەی‌ هێڵی‌ ناوەند پاریس سانجێرمان.
 


PM:03:35:23/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 2168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌