‌تیرشتیگن كریستیانۆ رۆناڵدۆ شۆك دەكات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

ماركا ئەندریا تیرشتیگنی‌ ئەڵمانی‌ و گۆڵپارێزی‌ یانەی‌ بەرشەلۆنە كریستیانۆ رۆناڵدۆ شۆك دەكات  و قورسترین هێرشبەر دیاری‌ دەكات كە لە ژیانیدا ڕووبەڕووی‌ بۆتەوە .

لە پەڕەی‌ فەرمی‌ خۆی‌ لە تۆڕی‌ كۆمەڵایەتی‌ تویتەر و لە كاتی‌ گفتووگۆی‌ لەگەڵ هاندەرەكانیدا و لە پرسیاری‌ ئەوەی‌ قورسترین هێرشبەر كێیە كە ڕووبەڕووت بۆتەوە تیر شتیگن وتی‌ : بێگومان ئەدۆرێزی‌ هێرشبەری‌ بیلباو قورسترین هێرشبەرە كە ڕووبەڕووم بۆتەوە .

بەمەش ئەو گۆڵچیە كریستیانۆ رۆناڵدۆی‌ ئەستێرەی‌ یۆڤانتۆسی‌ شۆك كردووە كە لە ریاڵ مەدرید چەندین جار ڕووبەڕووی‌ بۆتەوە.


PM:11:09:22/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 4752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌