پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی به دووری نازانێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی بێت.
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی و نزیكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه به‌رپرسانی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه به دووری نازانن له كۆتایی وه‌رزی ئه‌مساڵدا ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه‌یان بن .
ئه‌و رۆژنامه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه دوور نیه گریزمان بكه‌نه نێو گرێبه‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی نیمار داسێلڤاوه .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه گریزمان له هاوینی ڕابردوو به‌رامبه‌ر 120 ملیۆن یۆرۆله ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده‌وه ڕویكرده یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه.